فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق پەیوەست بە بودجەی ئێراق کە ئێستا #17-04-2023# لە پەڕڵەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت چەند داواکاریەکی هەیە و دەڵێت: داوا دەکات بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لیژنەی بارائۆلومپیی ئێراق زیاد بکرێت، هەروەها بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای #هەڵەبجە# تەرخانبکرێت، داواکاریەکی دیکە بریتییە لە قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
فڕاکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دوو نووسراوی فەرمی بە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆن ئاڕاستەی مەحەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە و بەپێی نووسراوی یەکەم، داوا دەکات لە بودجەی ساڵی 2023 بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لێژنەی بارائۆلومپیی ئێراق زیاد بکرێت، لەپێناو بەروپێشبردنی کار و چالاکییەکانی لێژنەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە نووسراوی دووەم، فراکسیۆنی یەکێتی بەپێی مادەی (61) لە دەستووری ئێراق و ماددەی (15) لە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەکات چەند بڕگەیەکی دارایی لە چوارچێوەی بودجە زیاد بکرێت، لەوانە هەڵگرتنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی جەنگی ئێراق و ئێران لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.
داواکاریەکی دیکە بریتییە لە قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەروەها دامەزراندنی سەنتەرێکی تەندرووستی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای #سلێمانی#.
فراکسیۆنی یەکێتی هەروەها داوای تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە دەکات لەگەڵ درووستکردنی بەنداو و کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA بۆ ڕووفاتەکان.
مەحەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر داواکاریەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و نووسراوەکانی ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەڕڵەمان کردووە بە مەبەستی زیادکردنیان لە پڕۆژەیاسایی بودجە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 383 times
Write your comment about this item!