ناونیشانی بابەت: بۆچی گرنگە فۆلیک ئەسید بەکاربهێنرێت لەکاتی دووگیانی؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ترشی فۆلیک یەکێکە لە ڤیتامینەکان و ناسراوە بە ڤیتامین (B9) ، بەزۆری لە سەو زەواتە ڕەنگ تۆخەکان هەیە لەوانە برۆکۆلی و سپێناخ.
باشترین و سەلامەتترین دەرمانە کە لە ماوەی دووگیانی دەتوانرێ بەکار بهێنرێ بۆ ڕێگری کردن لە ناتەواوی درووستبوونی مێشکی کۆرپەلە و مەڵاشوو و دڕکە پەتک.
گەشەی تەندرووستی ئەندامەکانی دیکەی کورپەلە و درووستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن (ڕێگری کردن لە کەم خوێنی) و ڕێگری کردن لە لەبارچوون و منداڵبوونی پێش وەختە.
خانمانی دووگیان یان ئەوانەی پلانی دووگیانبوونیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 400 مایکرۆگرام وەربگرن 3 مانگ پێش و پاش دووگیانبوون، لە مانگی 4 بۆ 9 یەمی دووگیانی 600 مایکرۆگرام و لە ماوەی شیر پێدان 500 مایکرۆگرام پێویستە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 402 times
Write your comment about this item!