#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم کۆدەبنەوە و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەیە جەختدەکاتەوە بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و داوا لە کۆمپانیاکان دەکات لەو بارەوە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەن.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، سێ ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیھانەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوە، سەرباری ڕێککەوتنی ھەرێم و #بەغدا#ش، بەڵام تا ئێستا #19-04-2023# ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 402 times
Write your comment about this item!