خێڵە و خوار و خێڵە و ژوور، بزنە بەلە و جاجمە سوور.
خێڵ: مەبەست لە چەند بنەماڵە و خێزانێکی کۆچەریین (فەرهەنگی خاڵ) خوار و ژوور: مەبەست لە کۆچی خێڵە کوردییەکانە لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان، بەل: ناوی گوێچکەی جۆرێک بزنە کە بە (بزنەبەلە) ناسراوە، جاجم: پێخەفێکی تەنراوی سفتی کەلەپووری ڕەنگاوڕەنگی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ) ، پەندەکە بۆ کەسێکی هەژار و نەدار بەکاردێت کە جگە لە بزنێک و جاجمێک هیچی تری نەبێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 605 times