ئەگەر یەکێکی نەشارەزا و کوردیزانێکی زۆر باش بێت سەیرێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بەدرێژای ئەم مانگی ڕەمەزانە، دەڵێت عەفیە میللەتێکی بێ کێشە و ئیسراحەت، ئەوەی خەم بێت نییانە جگە لە خەمی نەبوونی سێکس و خانم تێرناکرێت یا کاکم بە دووان و سیان نابێ ڕازی.
هەربەجدی ئێمە هێندەی بێ کێشەین؟!
هەر زۆر بەجدیتر ئێمە هێندە بێخەم و بێ سەرئێشەین؟!
لە هەموو دوونیا و زانستەکانی دەروونزانی دەڵێت مرۆڤ کاتێک مێشکی ئارام بوو هەستە سێکسییەکانی دەجوڵێت. کەچی سوپحانەڵڵا ئێمە نە ئاو نە کارەبا نە خزمەتگوزاری، نە نەوت، گرانی غاز، گرانی بازاڕ با بۆستێت وەک دووپشکە ڕەشە پێتەوە دەدات، کێ ئازایە بچێ یەخەی بازرگان بگرێت.
نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی بۆستێت ڕۆژ نییە مردن بەچاوی خۆیان نەبینن لەبەر نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.
ئەو خێزانانەی شاشەکان با بۆستێت کە چۆن هەناویان ڕەش کردووینەتەوە لەتاو ئاهو ناڵەی گریانیان لەتاو هەژاری!
لەسەروو هەموو ئەوانە ئەم مەلا و پێشەشکارانە لەم مانگە دەڵێت بابەت و کێشەیان لێ قاتییە خەمی ناوگەڵی ئەو خەڵکەنەبێت. [1]
#دێکان عەلی#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 548 times
Write your comment about this item!