کاتێک لە پەیوەندییەکی تەندرووستی خۆشەویستیی یان هاوسەرگیریدایت، زیاتر لە هەموو شتێک هەست بە گرنگی و بوونی خۆت دەکەیت و هاوکات دڵخۆش و ئاسوودەیت، بەڵام کاتێک ئەو پەیوەندییەی تێیدایت ناتەندرووست و گونجاونییە، خۆتی تێدا ون دەکەیت و هیچ ئاسوودەییەکت نامێنێت.
=KTML_Bold=چەند نیشانەیەک دەریدەخات خەریکە خۆت دەدۆڕێنیت لە پەیوەندییەکەتدا.=KTML_End=
1- کەسایەتیت بە تەواوی گۆڕاوە و خەریکە خۆت ناناسیتەوە، ئەم گۆڕانکارییەش بە لایەنی نەرێنییە نەک ئەرێنی.
2- کاتت بۆ خۆت نامێنێت، بەو واتایەی بەردەوام خۆت بە دڵخۆشی بەرانبەرەکەت تەرخان کردووە لە کاتێکدا ئەو هیچ ئەو کاتەی بۆ تۆ تەرخان نەکردووە.
3- کاتت بۆ خێزان و هاوڕێکانت نەماوە تەنانەت ناتوانیت پەیوەندییشیان پێوە بکەیت، خەریکە هاوسەنگی ژیانی کۆمەڵایەتیت لەدەستدەدەیت.
4- زۆربەی کات بەرانبەرەکەت ناچارت دەکات هەڵبژاردن بکەیت لەنێوان پێویستییەکانی ئەو و ئەوەی خۆت دەتەوێت، لە کۆتاییشیدا بەهۆی خۆشەویستییەوە پێویستییەکەی ئەو هەڵدەبژێریت.
5- ناتوانیت بچوکترین بڕیاری سەربەخۆ بدەیت بێ ئەوەی ئەو ئاگادار بکەیتەوە، کاتێکیش ئەوە دەکەیت کاردانەوەی نەرێنی دەبێت.
6- خەونەکانت لەدەستداوە، چیتر بەدوای خەون و ئامانجەکانتدا ناڕۆیت، لەکاتێکدا پێشتر زۆر بەدوای خەونەکانتدا ڕۆیشتویت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 420 times
Write your comment about this item!