شێوازی گەورەکردنی منداڵ بە پێی تەمەن و ڕەگەز دەگۆڕێت، هەر یەکێکیان پێویستە بە پێی شێوازی خۆیان مامەڵە و ڕەفتاریان لەگەڵ بکەیت، چەند وانەیەک هەیە پێویستە هەموو دایک و باوکێک فێری کوڕەکەیان بکەن، ئەمەش لە داهاتوو سوودیان پێدەگەیەنێت.
1. ژیان بەو شێوەیە ئاسان نییە کە لە منداڵیدا لێی تێگەیشتوون، ژیان زۆرکات دڵڕەقانە مامەڵە دەکات، پێویستە هێندە بەهێزبن کە بتوانن بەرگەی بگرن.
2. داننان بە هەڵەکان بە واتای ئەوە نایەت کە کەسایەتییەکی لاوازیان هەیە، بەڵکوو لوتکەی بەهێزیان نیشان دەدات.
3. ئەو خانمانەی لە ماڵەکەدا لەگەڵیدا دەژین بۆ ئەوە نین کە خزمەتی ئەو بکەن، بەڵکوو هەر تاکێک ئەرکی خۆیەتی کە خزمەتی خۆی بکات، فێربوونی خواردن ئامادەکردن، پاکڕاگرتنی ژوورەکەی و جلەکانی لەسەر ئەویش ئەرکە.
4. مافی ئەوەیە هەیە هەستەکانی (دڵخۆشی، نیگەرانی یان بێتاقەتی) دەرببڕێت و نەیشارێتەوە، چونکە ئەویش لە کۆتاییدا مرۆڤە.
5. هەمیشە با وشەکانی سەر زمانی جوان بن و بیرکردنەوەکانی جوانتر بن.
6. هەمیشە ئەوە بڵێت و ئەوە بکات کە ڕاستە، تەنانەت ئەگەر هەمووانیش لە دژی بوەستنەوە.
7. پیاوان ئەو واتایە نایەن کە بەردەوام توڕە، نەترساو، نەبەزێنراو، بەدەسەڵات و بەهێز دەربکەون، بەڵکوو بەو واتایە دێن کە بەرپرسیار دەربکەون بەرانبەر هەر دۆخێک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 504 times
Write your comment about this item!