لەدوای ڕۆژێکی پڕ هیلاکەتی و فشار، بە دڵنیایی پێویستت بەوە دەبێت پشوو بە جەستە و دەروونت بدەیت، ڕەنگە ئەمە کەمێک سەخت بێت ئەگەر لە کاتی گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە کۆمەڵێک بەرپرسیاریەتی دیکەت لەسەر شان بێت، وەکوو خاوێنکردنەوە و خواردن ئامادەکردن یان ئاگاداربوونی منداڵەکان.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی لە پاش تەواوبوونی کارەکەت لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە پشوو بدەیت ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە.=KTML_End=
1- کاتەکانت ڕێکبخە و پلان دابنێ، لە هەفتەیەکدا 3 بۆ 5 ڕۆژ دابنێ بۆ ئەوەی کاتی تایبەتی خۆتت هەبێت، لەو چەند کاتژمێرەدا خۆت بە وەرزش، یاری، خوێندنەوە یان ئەو چالاکییەوە سەرقاڵ بکە کە ئارەزوت لێدێت.
2- دوربکەوەرەوە لە کارەکەت پاش ئەوەی شوێنی کارەکەت جێهێشت، چونکە پێویستت بەو کاتە هەیە کە پشووی تێدا بدەیت.
3- گەرماوێکی گەرم بکە، کاریگەریی هەیە لەسەر ئارامبوونەوەی دەروون و مێشکت.
4- بڕۆ دەرەوەی ماڵەکەت، هەندێک کات لە سرووشتدا بەسەر بەرە، دوربکەوەرەوە لەو ڕۆتینەی هاتوچۆت لەنێوان کار و ماڵەوە بێت.
5- میوزیک کاریگەرییەکی زۆر باشی هەیە بۆ پشوودان بە دەروونت و فشار کەمدەکاتەوە، دەتوانیت ڕۆژانە کاتژمێرێک گوێ لە میوزیک بگریت.
6- یۆگا یان میدیتەیشن بکە، بۆ ئەوەی وزەی نەرێنی جەستەت بێتە دەرەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 296 times
Write your comment about this item!