=KTML_Bold=پزیشکان دەڵێن هۆکارەکانی سەرئێشەی دوای ڕۆژووشکاندن بریتییە لە:=KTML_End=
- بەهۆی بەدهەرسیی و زیاد لە پێویست پڕکردنی گەدە و خواردن و خواردنەوەی زیادەوە درووست دەبێت.
- ئەمەش کاردەکاتە سەر ناوپەنچک ( diaphragm) و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی هەناسەدان درووست دەبێت.
- درووستبوونی ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی هەناسەدان دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژووگر هەست بە تەنگەنەفەسی و ماندوێتی و سەرئێشە بکات.
- ڕەنگە کەسەکە بەهۆی دابەزینی ئاستی شەکری ناوخوێنەوە هەست بە سەرئێشە بکات.
=KTML_Bold=چۆن خۆمان لە سەرئێشەی دوای ڕۆژووشکاندن بپارێزین؟=KTML_End=
- ڕۆژووشکاندن بە خورما و ئاو.
- دوای خواردنی خورما ماوەیەکی کوورت جێبهێڵە و ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی خوێنەکە وردەوردە بچێتە ناو گەدە.
- نانێکی هاوسەنگی بەربانگ بخۆ و دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردن.
- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی لە کاتی ڕۆژووشکاندندا.
- خواردنی شەربەتی شیرینکراو لە کاتی نانی بەربانگ سنووردار بکە.
- دوای نان خواردن کەمێک بە پێ بڕۆ. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 491 times
Write your comment about this item!