#کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا#
کابینەی (9) کابینەیەکی ئەمنی پارانۆیدە، و پڕیەتی لە زهنی سیخوڕیکردن و تۆقاندن و زەمینە سازی بۆ دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن و کوشتن و بڕین؛ ئەم هەموو ڕووداوی کوشتن و لێدان و ئەتککردنەش، مسۆگەر دەرهاویشتەی زهنییەتی ئیدارەدانی کابینەکەیە.
ئەم کابینەیە هەر لە ئیدارەدانەوە بگرە تا دەربڕین بە خراپترین شێوە فەشەلی هێناوە. زمانی ئێستای حکومەت و نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و وتەبێژەکەی لە هەر کاردانەوەیەک، زمانێکی ئاستنزمی ڕێزمانی و دەربڕینێکی جاهیلیانەی سەردەمی شەڕی ناوخۆییە؛ ئەگەر ئەمە زمانی سەرۆکی حکومەت لە هەڕەمی هەرە سەرەوەی ئیدارەدان بێت، بێشک هیوایەک نامێنێ بۆ گەشەسەندن و بەرەوپێشبردنی وڵات؛ بە پێچەوانەوە، هەموو چاوەکان لەسەر دوابزماری تابووتی ئەم جەهالەتە و جەهەننەمە درووستکراوە دەبن!
سەرباری نادادی، گەندەڵی، بیرۆکراسیەت، ژێرپێخستنی یاسا، ناشەفافیەت، تاڵانی، و تۆقاندن و سیاسەتی برسیکردن، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و جومگەکانی حکومڕانی دووچاری شەلەل و داڕمان بوون. وێڕای ڕێزم بۆ هەر کەسێکی دڵسۆز، بەڵام سەرجەم بەرپرسانی شوێنە ئاماژە بۆکراوەکانیش، تەنیا دەوری فەرمانبەر و تێپەڕاندنی ڕۆتینی ڕۆژانە دەبینن، نە زیاتر.
بە زمانێکی دیکە، لەم کابینەیە، #مەسرور بارزانی# بڕیار دەدات و ئومێد سەباح دەینووسێت و ڕێبەر ئەحمەد جێبەجێی دەکات و #جوتیار عادل# (محەمەد سەعید سەحاف) دەیگەیێنێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 603 times
Write your comment about this item!