ئەگەر لەو کەسانەیت کە بایەخ بە قژ و پێستت دەدەیت و ڕۆتینێکی تایبەت بە خۆتت هەیە، کەواتە نابێت لەبیری بکەیت کە کاتێک هەشت کاتژمێری ڕۆژەکەت بە خەوتن بەسەر دەبەیت، ئەو سەرینەی لەسەر دەخەویت کاریگەریی لەسەر قژ و پێستت درووستدەکات.
=KTML_Bold=ئەگەر سەرینی ئاوریشم بۆ خەوتن هەڵبژێریت بە چەند شێوە کاریگەریی لەسەر قژ و پێستت درووستدەکات.=KTML_End=
1. ڕێگری دەکات لەوەی پێستت عارەق بکاتەوە، ئەمەش لە هەوکردن و سووربوونەوە و هەڵئاوسان دەیپارێزێت.
2. چرچی ڕوخسار کەمدەکاتەوە و ڕێگری بە درووستبوونی هێڵەکانی پێست دەکات.
3. هەڵبژاردنی بیرۆکەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە، چونکە ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی بەکتریا.
4. شێداری قژت و پێستت هەڵنامژێت و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.
5. ڕێگری دەکات لە شکانەوەی تاڵەکانی قژ و بژیی قژ ناهێڵێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە درووستبوونی مخورکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 390 times
Write your comment about this item!