ڕۆژی هاوسەرگیری لای هەموو خانمێک تایبەتە، دەیانەوێت لەو ڕۆژەدا بە جوانترین و باشترین شێوە دەربکەون، بەڵام زۆر کات نازانن چی بکەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیان پەشیمان نەبنەوە.
=KTML_Bold=هەندێک کار هەیە باشترە هەفتەیەک پێش ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەت لێی دووربکەویتەوە.=KTML_End=
1. ڕەنگێکی نوێ بۆ قژت تاقیمەکەرەوە، چونکە هەڵبژاردنی ڕەنگێکی نوێ وەکوو سەرکێشی وایە و نازانیت ئایا ئەو ڕەنگە لەگەڵ ڕوخسار و شێوەت دەگونجێت یاخود نەخێر.
2. بڕینی قژ پێش هاوسەرگیری کارێکی هەڵەیە، باشترە بەر لە سێ مانگ پێش ئەو ڕۆژە قژت ببڕیت، بۆ ئەوەی خۆت لە دڵەڕاوکێ بەدووربگریت.
3. ڕاهێنانی وەرزشی نوێ مەکە، چونکە ماسوولکەکانت تووشی کرژبوون دەبن و زیاتر لە هەفتەیەکیان دەوێت بۆ ئەوەی باشتر بن، ئەگەر دەتەوێت کێشت کەمبکەیتەوە باشترە زوتر هەوڵبدەیت.
4. تەقشیرکردن و سکرەبکردنی پێست وادەکات پێستت سووربێتەوە و تووشی ڕوشان دەبێت، زیاتر لە هەفتەیەکی پێویستە بۆ چاکبوونەوە.
5. تاقیکردنەوەی بەرهەمی نوێی تایبەت بە پێست، بە هەمان شێوە سەرکێشییە، ڕەنگە بە پێستت نەکەوێت و پەشیمانت بکاتەوە.
6. نەخەوتن لە ماوەی ئەو هەفتەیە یان کەمخەوتن کارێکی هەڵەیە، ڕاستە ئامادەکاریت پێویستە، بەڵام هەوڵبدە زوتر دەست بە ئامادەکارییەکان بکە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هاوسەرگیریت ماندوو دەرنەکەویت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 408 times
Write your comment about this item!