سەری گا دەکرێت بە قنگی کەردا
گا و کەر دوو ئاژەڵی شیردەرن و بە یەکەوە کارووباری کیڵگەیان لە کۆنەوە تا پەیدابوونی ئامێری پێشکەوتوو ڕاپەڕاندووە، زۆر بە یەکەوە باس کراون و نموونەیان لەسەر هێنراوەتەوە، بۆ جووتکردن و گێرە بە یەکەوە بەکارهێنراون، خۆ ئەگەر سەری گا لە کاتی جووتکردن لەلای قنگی کەرەوە بێت، هەڵبەت سەری کەریش لەلای قنگی گاکەوە دەبێت و بەمەش نەکاری گێرەکە نەکاری جووتکردنەکە سەر دەگرێت و ئەنجام دەدەرێت بەمەش گێرە شێوێنی دێتەکایەوە و لەکوردەواریدا بەبارێکی نالەبار و ڕاستەڕێ نەبوو و کەس لە کەس نەپرسینەوە وتراوە: سەری گا دەکرێت بەقنگی کەردا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 876 times