ناو: شەماڵ
نازناو: موفتی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #29-06-1955#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-02-2016#
شوێنی لەدایکبوون: بەغدا
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
ساڵی 1955 لە شاری بەغدا لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغدا تەواوکردووە. لە ساڵی 1972 لە بەشی (BC) لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا دەرچووە، بۆ ماوەی چەندەھا ساڵ وەکوو مامۆستا کاری کردووە، لەتەلەزیۆنیش بەرنامەی میحرابی پێشکەشکردووە. شەماڵ موفتی یەکێکبووە لەچالاکوانەکانی بواری ژینگە کە لە ساڵی 1991 (کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز)ی دامەزراند. شەماڵ موفتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبێت و بەھۆیەوە باری تەندرووستی تێک دەچێت. لە #19-02-2016#، لە تەمەنی 61 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی نێژرا.
شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا، دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 510 times
Write your comment about this item!