=KTML_Bold=مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ناساندنی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی دەکات، کە بەم دواییانە درووستی کردووە.=KTML_End=
کارکردنەکەی #مەسرور بارزانی# لەپێناوی ئەوەیە، ئەو هێزەی #لاهور شێخ جەنگی# وەک هێزێکی فەرمی بناسرێت و بخرێنە ئەرکی فەرمییەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی دەیەوێت لە ڕێگەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەشێوەیەکی فەرمی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی بناسرێندرێت و لە داهاتوودا ببن بە بەشێک لەو هێزانەی هاوپەیمانان وەک هێزی دژەتیرۆر ناساندنیان بۆ دەکات.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا #30=-04-2023# ئەرکی ڕاهێنانی هێزەکە تەواو بووە و بەشێکی زۆریشیان بە فەرمی ناونووسکراون، تا لە داهاتوودا و لە کاتی ناساندنیان دەست بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە بکەن، کە پێیاندەسپێرێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 390 times
Write your comment about this item!