ناونیشانی بابەت: شەکرەی دووگیانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆرپەلە
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
شەکرەی دووگیانی:- جۆرێکی شەکرەیە کە بۆ یەکەمین جار لە کاتی دووگیانی دەردەکەوێت، کە پەنکریاس ناتوانێ ئەنسولینی پێویست دابین بکات.
شەکرەی دووگیانی هیچ نیشانەیەکی نییە، بە پرسیارکردن لەلایەن پزیشک و ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون زیاد ئەکەن دیاری دەکرێت بەڵام بۆ دڵنیایت پشکنین پێویستە.
بوونی شەکرەی دووگیانی مەترسی تووشبوون بە زەخت زیاد دەکات و بوونی کۆرپەلەکەش بە نەشتەرگەری بەهۆی زیاد بوونی کێشی کۆرپەلەوە و تووشبوون بە شەکرە لە داهاتودا.
=KTML_Bold=کاریگەرییەکانی شەکرەی دووگیانی لەسەر کۆرپەلە:-=KTML_End=
- کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێنی کۆرپەلە.
- تووشبوون بە قەڵەویی و شەکرەی جۆری دوو لە داهاتوو.
- زیادبوونی کێشی کۆرپەلە لەکاتی لە دایک بوون.
- ئاستەنگی لە هەناسەدانی کۆرپەلە.
- لەدایک بوونی پێشوەختە.
- مردنی کۆرپەلە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 419 times
Write your comment about this item!