زۆرینەی خانمان لە وەرزی زستاندا تووشی گرفتی قڵیشاوی پێیەکانیان دەبن و ئەمەش بێزاریان دەکات و ئازاریان دەدات، بەتایبەت کاتێک پێڵاو لەپێ دەکەن، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتەی پێیەکانت بکەیت.
=KTML_Bold=1. سۆدەی نان=KTML_End=
دوو کەوچک سۆدەی نان بکەرە ناو ئاوی گەرم، دواتر قاچتی تێبکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، بە پێی کات ئەم گرفتە کەم دەبێتەوە، پێویستە بەردەوامبیت لەسەری.
=KTML_Bold=2. مۆز=KTML_End=
مۆز بە سوودە بۆ چارەسەری قڵیشاوی، مۆزێک بکەرە ناو خەڵاتەوە، بیدە لە قاچەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=3. خوێ=KTML_End=
یارمەتیی لابردنی پێستە مردووەکانی پێ دەدات، هەندێک خوێ بکەرە ناوی ئاوی گەرم، بۆ 10 خولەک قاچەکانتی تێبکە، دواتر قاچت وشک بکەرەوە و کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە و گۆرەوی بکەرە قاچت تا بەیانی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 646 times
Write your comment about this item!