سیستمی خۆراکی کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندرووستی جەستە بە گشتی، کاتێک مەبەستتە دڵت بە تەندرووستی بهێڵیتەوە، بایەخ بە سیستمی خۆراکیت بدە، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی بە پارێزەری دڵ دادەنرێن.
=KTML_Bold=1. تۆوی کەتان=KTML_End=
ڕۆژانە خواردنی تەنیا یەک کەوچک لە تۆوی کەتان پەستانی خوێن بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە، ڕێگری دەکات لەوەی پەستانی خوێن مەترسی بێت لەسەر دڵ.
=KTML_Bold=2. چەرەسات=KTML_End=
چەرەساتی خۆشنەکراو، چەوری تەندرووستی تێدایە کە پارێزگاری لە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ.
=KTML_Bold=3. پاقلەی سۆیا=KTML_End=
هەمو بەرهەمەکانی سۆیا تەندرووستن بۆ دڵ، ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ.
=KTML_Bold=4. شەربەتی چەوەندەر=KTML_End=
پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە و دڵ بە تەندرووستی دەهێڵێتەوە، هەروەها هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 465 times
Write your comment about this item!