هەموو خانمێک دەیەوێت لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی جوان و سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام هەندێک هەڵە هەیە کە دەیکەن و جوانی ماکیاژەکەیان تێکدەدات و ڕەنگە تەواوی ڕۆژەکەشیان لێتێکبدات.
ماڵپەڕی BoldSky ئەو چەند هەڵەیەی بڵاوکردووەتەوە.
1. دەستنیشان نەکردنی ئەو شێوەی ماکیاژەی کە دەتەوێت و قسەنەکردن لەگەڵ ئەو کەسەی ماکیاژت بۆ دەکات لەبارەی ئەوەی چی لە شێوەت دێت یان چ ڕەنگێگت لەگەڵ دەگونجێت.
2. دووربکەوەرەوە لەوەی ماکیاژێکی زۆر و تۆخ بکەیت، بەتایبەتیی ئەساس، چونکە کە ڕێژەکەی زۆربوو، جوان ناوەستێت لەسەر پێستت.
3. یەکنەگرتنەوەی ڕەنگی ماکیاژ لەگەڵ ڕەنگی پێستت، کە زۆرکات بوکەکان دەکەونە ئەم هەڵەیەوە، ڕەنگی فاوندەیشنەکەیان سپیتر یان تۆختر لە ڕەنگی پێستیان.
4. بەکارنەهێنانی ئەو بەرهەمانەی لەگەڵ جۆری پێستت دەگونجێن، وادەکات زیان بە پێستت بگات، یان ماکیاژەکە جوان لەسەر پێستت نەوەستێت، بۆ نموونە ئەساسێک بەکاربهێنیت کە بۆ پێستی چەورە لە کاتێکدا تۆ خۆت پێستت وشکە.
5. ئامادەنەکردنی پێستت پێشتر و خاوێن نەکردنەوەی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 382 times
Write your comment about this item!