بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی #سلێمانی# ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا و لە ڕێکەوتی (1 بۆ #30-04-2023#) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە شاری سلێمانی 20.096 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە 2.246 منداڵ داخڵ کراون. ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری 274 منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵ کراون و 153 منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و 255 منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار و 120 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراک و 20 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون و 843 حاڵەتی هەناسەتوندی و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆمارکراوە هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری 18.793 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 215 پشکنینی گەشەی هۆرمۆن و 373 سۆنەر و 97 ئیکۆ و 14 نازور ئەنجام دراوە و 697 تیشک گیراوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 248 times