هەندێک کەس ڕەنگە وابیر بکەنەوە هۆکاری چرچبوون و داکەوتنی پێڵوی چاو پیرییە، بەڵام لە ڕاستیدا دەکرێت جگە لە پیری چەند هۆکارێک دیکەی هەبێت و ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی و پێویستی بەچارەسەر بێت.
ماڵپەڕی healthline چوار هۆکاری داکەوتنی پێڵوی چاوی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. هەوکردنی چاو=KTML_End=
کاتێک چاو تووشی هەوکردن دەبێت پێڵوەکەی دادەکەوێت و دەئاوسێت، دەکرێت بە بەکارهێنانی مەرحەم یان پەستانێکی سارد لەسەر چاو چاکبێتەوە.
=KTML_Bold=2. لوی مێشک=KTML_End=
ئەگەر لەگەڵ داکەوتنی پێڵوی چاودا هەستتکرد سەرئێشە، سەرگێژخواردن و کێشەی بینینت بۆ درووستبوو، دەکرێت نیشانەبێت بۆ لوی مێشک.
=KTML_Bold=3. کێشەی ماسوولکەکان=KTML_End=
کاتێک ماسوولکەکان توانای جوڵەیان لەدەستدەدەن بە پێی تێپەڕینی کات و هۆکاری جیاواز، لە پێڵوی چاودا دەردەکەوێت.
=KTML_Bold=4. کێشە لە دەمارەکان=KTML_End=
کاتێک کێشە دەمارەکان ڕوودەدات، کاریگەریی لەسەر پێڵوی چاو درووستدەکات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 440 times
Write your comment about this item!