چواردەوری چاو یان لێوەکانت زوتر لە بەشەکانی دیکە نیشانەکانی تەمەنیان پێوەدیارە، بێگومان ئەگەر زوو خزمەت بە پێست بکەیت و ڕۆژانە پێکهاتەی بەسوودی لێبدەیت، ئەوا دەتوانیت پێست بەجوانی بمێنێتەوە و درەنگ چرچ و لۆچ ببێت.
=KTML_Bold=1. زەیتی زەیتون=KTML_End=
بڕێکی زۆر پێکهاتەی خۆراکی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانی کالبۆڤینول و ترشی فۆلیک، کە ڕێگا لە چرچبوونی پێست دەگرن، گرنگە پێش نووستن بیدەیت لە پێست و مەساجی پێبکەیت بۆ ماوەی 10 خولەک.
=KTML_Bold=2. زەیتی ئەڤۆکادۆ=KTML_End=
کە هۆکارێکە بۆ پاراستنی پێست دژی زیانەکانی تیشکی خۆر، هاوکات ماددەی کۆلاجینی پێست دەپارێزێت، کە پێویستە بۆ پاراستنی پێست لە چرچبوون، هەفتەی دووجار بیدە لە پێست.
=KTML_Bold=3. زەیتی هەنار=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و خانەکان نوێ دەکاتەوە و ڕێگا لە زوو چرچبوون دەگرێت.
=KTML_Bold=4. زەیتی بادام=KTML_End=
خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و پێویستە ڕۆژانە بەکاربهێنرێت، چونکە نەرمی دەکات و یارمەتیی کونیلەکان دەدات باشتر هەوا هەڵمژن و درەنگ چرچ ببێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 321 times
Write your comment about this item!