خانمان زۆر گرنگی بە پێستی جەستەیان دەدەن، زۆر کات بە مەبەستی سپیکردنەوەی بەشە هەستیارەکانی جەستەیان چەند ڕێگەیەک بەکاردەهێنن کە ڕەنگە زیانی هەبێت یان کاریگەریی نەبێت، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت خۆت ڕێگری بکەیت لەوەی بەشە هەستیارەکانی جەستەت تۆخ بنەوە.
1. پێویستە جلەکانی ژێرەوەت %100 لە لۆکە درووستکرابێت.
2. ڕۆژی دوو جار جلی ژێرەوەت بگۆڕە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە مانەوەی ئارەق بە پێستتەوە.
3. پێویستە ئەو لۆشنەی بەکاریدەهێنیت گونجاو بێت بە جۆری پێستت، هەروەها هیچ ماددەیەکی کحولی تێدا نەبێت.
4. بەردەوام وشکی بکەرەوە، هەوڵبدە سانتی ڕۆژانە بەکاربهێنە و هەر دوو کاتژمێر جارێک بیگۆڕە.
5. لە کاتی لابردنی مووی ئەو بەشانەی جەستە زۆر وریابە، ڕێگەیەک بەکارمەهێنە کە زیان بە پێستت بگەیەنێت و تووشی هەوکردنت بکات.
6. هەفتەی جارێک سکرەب بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێستە مردوەکان لابدەیت.
7. شامپۆی تایبەت بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە کۆبوونەوەی بەکتریا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 172 times
Write your comment about this item!