لە ماوەی وەرزی زستاندا تووشی خوروی سەر دەبیت؟ ئەمەش واتای ئەوەیە کە تووشی کرێشی سەر دەبیت و پێستی سەرت وشک دەبێت، پێویست دەکات بە شێداری بیهێڵیتەوە و ڕێگری بکەیت لە وشکبوونەوە، دەتوانیت بەم چەند ڕێنماییە ئاگاداری قژ و پێستی سەرت بیت.
1. شامپۆی گونجاو بەکاربهێنە، با لەگەڵ جۆری قژت بگونجێت و دژە کرێش بێت.
2. زیادەڕەوی مەکە لە بەکارهێنانی شامپۆ، هەفتەی 2-3 جار زیاتر قژت مەشۆ.
3. سیستمی خۆراکیت ڕێکبخە، ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە دژە چەوری.
4. زەیتی سرووشتی قژ بەکاربهێنە، بەتایبەتیی پێش شتنی قژت، وەکوو زەیتی زەیتون، زەیتی گوێزی هندی و زەیتی بادەم.
5. شێدارکەرەوەی تایبەت بە قژی خۆت بەکاربهێنە پاش شتنی قژت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 274 times
Write your comment about this item!