لە وەرزی هاویندا هەندێک کەس گرفتی کەمخەویان بۆ درووستدەبێت، بە کەشی گەرم و پلەی گەرمی بەرز بێزاردەبن، بەڵام هەندێک ڕێنمایی هەیە یارمەتیت دەدات لە کەشی گەرمیشدا خەوت لێبکەوێت.
1. دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی کافایین پێش نووستن، وەکوو چا و قاوە یان خواردنەوەگازییەکان.
2. دەتوانیت پێش نووستن خۆت بشۆیت یان ئاو بکەیت بە جەستەتدا، هەروەها جلی تەنک لەبەر بکە.
3. لە بەیانیان وەرزش بکە، چونکە خەوی شەوان ڕێکدەکاتەوە.
4. لە خواردنی ژەمی قوورس دووربکەوەرەوە، ئەگەریش هەستت بە برسێتی کرد میوە یان ماست بخۆ.
5. لە ڕۆژدا مەخەوە، ئەگەریش پێویستت بە خەو بوو، لە نیو کاتژمێر زیاتر مەخەوە.
6. پێش نووستن گوێ لە گۆرانییەکی هێمن بگرە، یانیش پەڕتووک بخوێنەرەوە، هەروەها یۆگا زۆر ڕۆڵی هەیە لەوەی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەت ڕێکبێتەوە، گرنگە دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دوو کاتژمێر پێش نووستن.
7. شەوان لە کاتێکی دیارکراو بڕۆ ناو جێگا و لە کاتێکی دیاریکراو هەستە، کە ئەمەت کرد بە ڕۆتین، سیستمی خەوت ڕێکدەبێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 497 times
Write your comment about this item!