لە تەمەنی 20 ساڵی بەدواوە ژیانت گۆڕانکاری نوێ بەخۆیەوە دەبینێت لە زۆر ڕووی ژیانەوە، قۆناغێکی نوێی تەمەن دەستپێدەکات، گرنگی ئەم قۆناغەش بۆ خانمان ئەوەیە کە لەپاڵ گرنیدان بە ژیان و کارەکانیان گرنگی بەجوانی و مانەوەی گەنجێتی خۆیان بدەن.
ئەرکی خوێندن هەیە لەپاڵیدا ڕەنگە کاربکەیت و پێویستە گرنگی بە خێزانەکەشت بدەیت و زیاتر ماندوو دەبیت لەپێشتر، بەڵام مانەوەی گەنجی و جوانی ڕوخسارت و پاراستنی پێست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت لە قۆناغی داهاتوو ئاسان بکەیت.
=KTML_Bold=پێویستە خانمان لە تەمەنی 20 ساڵی بەدواوە گرنگی بەم هەنگاوە گرنگانە بدەن و جێبەجێیان بکەن.=KTML_End=
1. بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر لە هەموو شوێنێک، بۆ ئەوەی بەردەوام پێست پارێزراو بێت لە زیانەکانی تیشکی خۆر و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و چرچبوون.
2. هەرگیز بە ماکیاژەوە مەخەوە، هەوڵبدە بەتەواوی ماکیاژی دەموچاوت بسڕە و خاوێنی بکەرەوە، بۆ ئەوەی پێست و کونیلەکان هەوا هەڵمژن، چونکە دەبێتە هۆی درووستبوونی زیپکە و خاڵی ڕەش و هەوکردن.
3. خەو گرنگترین پێویستییە بۆ لەشی مرۆڤ و مانەوەی بەشێوەیەکی تەندرووست، بەهەمان شێوەی بۆ پێست و ڕوخساریش، چونکە ماندوبوون و کەمخەوی دەبێتە هۆی تێکچونی ڕەنگی پێست و زوو چرچبوون.
4. بەکارهێنانی ئەو ماسکانەی پێست خاوێن دەکەنەوە و شێداری دەکەن و پێکهاتەی خۆراکی دەدەن بە پێست، لایەنی کەم 1-2 جار لە هەفتەیەکدا، بۆ ئەوەی لە هەموو کاریگەرییەکی نەرێنی بیپارێزیت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 361 times
Write your comment about this item!