بەبڕیاری #بافڵ تاڵەبانی#، #ڕێبوار جاف# ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بەرپرسی نووسینگەی #سلێمانی# دەزگای زانیاری یەکێتی لادەبرێت. هەرچەندە لە دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووزەوە ڕێبوار جاف هەمان ڕۆڵ و دەسەڵاتی لە دەزگای زانیاری نەمابوو، بەڵام لە پۆستەکەی بەردەوام بوو.
ڕۆژی #26-04-2023#، بەبڕیارێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕێبوار جاف لە لێپرسراوی مەڵبەندی #چەمچەماڵ# لادەدرێت و بەوەش هەردوو پۆستەکەی لێ دەسەندرێتەوە.
ڕۆژی دووشەممە #08-05-2023#، #سەرکەوت زەکی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەو حزبە وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ دەست بەکار بوو.
دوای لادانی لە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ، ڕێبوار جاف هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و لە مەراسیمی دەست بەکار بوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ ئامادە نەبوو.
پێشتر بەهۆی ئەوەی مەڵبەندی چەمچەماڵ سەر بە مەڵبەندەکانی پارێزگای سلێمانی بوو، #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی پارێزگای سلێمانی ڕێگر بوو لە گۆڕینی ڕێبوار جاف، بەڵام ماوەی دوو مانگە مەڵبەندی چەمچەماڵ خراوەتە سەر مەڵبەندەکانی پارێزگای کەرکووک و دواتر بڕیاری لادانی دراوە.
ڕێبوارجاف، پێش ڕووداوەکانی 8ی تەمووز، بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی #لاهور شێخ جەنگی# هەژمار دەکرا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 409 times
Write your comment about this item!