هەموو جۆرێکی شەکر وەکوو یەک نین و پێویست نییە لە هەموویان خۆت بەدووربگریت، بۆ نموونە ئەو شەکرەی لە پارچەیەک شوکوڵاتەیە جیاوازە لەو شەکرەی لەناو میوەیەکدا هەیە، کە پێی دەوترێت فرەکتۆز، وە ئەو شەکرەی لەناو شیردایە پێی دەوترێت لاکتۆز و لەلایەن ئەنزیمەکانەوە تێکدەشکێت.
=KTML_Bold=ئایا ئاڵودەی شەکر بویت؟=KTML_End=
کاتێک ئاڵودەی شەکر دەبیت، ئارەزوی خواردنت بۆ شیرینییەکان زۆردەبێت، وەکوو کێک، شوکوڵاتە، پاقلاوە، خواردنەوە شیرینەکان و هەر جۆرە شیرینییەکی دیکە، لەگەڵ خواردنیشیان هەست دەکەیت هێشتا جەستەت داوای زۆرتر و زۆرتر دەکات.
=KTML_Bold=کاتێک لەم دۆخەدا ئەم چەند نیشانەیەت تێدایە، واتای ئەوەیە ئاڵودەی شیرینی بویت:=KTML_End=
- کێشت زیاد دەکات.
- دۆخی دەروونیت زووزوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
- ناتوانیت بە ئاسانی کێشت دابەزێنیت.
- کێشەت لە کرداری هەرس بۆ درووستدەبێت.
- ددانەکانت کلۆر دەبن.
- کێشەی لەبیرچونەوەت هەیە.
- بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەیت.
- ئازاری جومگەکانت هەیە.
- زیاتر لە جاران هەست دەکەیت پێویستت بە شیرینییە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 614 times
Write your comment about this item!