=KTML_Bold=$یادگەی نیشتمانیی بارزانی$=KTML_End=
ڕۆژی پێنجشەممە #11-05-2023#، بە سەرپەرشتی سەرۆک #مەسعود بارزانی# و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی #کوردستان#ی و ئێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی کراوتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکییە.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تاکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە ڕێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە پەڕتووکخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی پەڕتووکخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین کردووە بۆ سیمینار، کۆنفرانس، و پێشانگاکان. سەردانیکەران دەتوانن گەشتێک بکەن بەناو مێژوودا و لە هەمان کاتیشدا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەکە کە ئاماژە دەکات بە سەرکەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی کورد کە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی ئێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جووڵانەوەیی بەرخودانی کوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم ڕێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کولتوورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا ڕۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم ڕۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.
$دەربارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) $
یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی ئێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جووڵانەوەیی بەرخودانی کوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم ڕێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کولتوورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا ڕۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم ڕۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.
$ئامانج$
ئامانجی بی ئێن ئێم فێرکردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یاساکانی پێکەوەژیان، مافی کەمینەکان، و پاراستنی سرووشت.
$مۆزەخانە$
مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ ڕەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە، میللەتی کورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە تاکە هاوڕێیان شاخەکانە بۆیە مۆزەخانەکە ماڵێکە بۆ ئەو هاوڕێ ڕاستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی مێژووی دەبات بەناو ڕابردوودا لە ڕێگەی نمایشکردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەکەی، و پیشاندانی کەلوپەلی مێژووی و چیرۆکێک کە بەپێی کاتی ڕووداوەکان ڕێکخراوە.
$ژوورە ئەشکەوتەکە$
ژووری ئەشکەوتەکە دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەکانی لە کاتی تۆپبارانی و شەڕەکاندا هەمیشە ئەشکەوتەکانیان بەکارهێناوە وەکوو حەشارگە. هەمیشە ئەشکەوتەکان وەکوو بەشێکی گرنگی ژیانی خەڵکی لادێکان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.
$بەشەکانی بی ئێن ئێم$
مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەکێکە لە مۆزەخانە گشتگیرەکان و هەمەجۆرەکان، ئەم دامەزراوە هەوڵدەدات جێگەی ڕەزامەندی سەردانیکەرانی بێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە گۆڕەپانێکی گەورەی لەدەرەوە دابین کردووە کە دەتوانرێت چەندین بۆنەی کولتووری تێیدا ساز بکرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە کەشوهەواکەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سرووشتی ناوچەکە دەردەخات. مۆزەخانەکە سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی ڕوون دەبات بەناو ڕابردوودا کە زۆر چیرۆکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.
یادگەکە ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لە ڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کوورت پوختەیەکی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەرییەک کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات.
بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە ڕێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بکات بۆ لێکۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەکان.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی، پەڕتووکخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە پەڕتووک و دۆکیۆمێنت لە خۆ دەگرێت. بۆ ئەوانەی کە ناتوانن سەردانی پەڕتووکخانەکە بکەن وە زیاتر بە تەکنۆلۆژیا ئیش دەکەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەکان لە پەڕتووکخانەیەکی ئەلیکترۆنی. چەندین ژووری بچووک و گەورەی کۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و کافتریایەکی گەورە کە دەکرێت تاکوو 300 کەس لە خۆ بگرێت. هەروەها کۆمەڵگەکە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ کە لە جێگەی ڕەزامەندی ئێوە دابێت.[1]