سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: (بە تووندی سەرکۆنەی ڕووداوی تەقەکردن لە پەڕڵەمانتار #کاروان گەزنەیی# دەکەین، دەزگا ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەسپێرین).
شەوی ڕابردوو پەڕڵەمانتار کاروان گەزنەیی، لە بازگای تۆپزاوە لە #کۆیە# تەقەی لێکرا و یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوو، دواتر ئەو پەڕڵەمانتارە ڕایگەیاند، هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
لە بارەی ئەو ڕووداوەوە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند،
دوای ئەوەی دوێنێ شەو #15-05-2023#، کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە بازگەی کۆیە و لە شاری #سلێمانی#یەوە دەیەوێت تێپەڕبێت بۆ شاری #هەولێر#، لەناو حەڕەمی بازگەی تۆبزاوە لە کۆیە، هێزێکی چەکداری نەناسراو دوای درووستبوونی گرژی تەقەی لێدەکەن، بەتووندی سەرکۆنەی ئەو ڕووداوە دەکەین.
سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان دەشڵێت، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەونە دامودەزگا ئەمنییەکان ڕادەسپێرین بۆ بەدەمەوەچوونی ڕووداوەکە و ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگا لەپێناو پاراستن و گەرەنتیی سەروەریی یاسا و سەروەر ڕاگرتنی حەڕەمی بازگەکان کە ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە پێش پاراستنی گیانی ئەو پەڕڵەمانتارە و هەر هاووڵاتییەکی دیکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 596 times
Write your comment about this item!