وازهێنان لە شەکر یان کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی و کاربۆهیدرات سوودی تەندرووستی زۆری هەیە و لەگەڵ وازهێنانی چەند گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەدا دێت، کە دکتۆر داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردووەتەوە.
1. مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرە بە هەموو جۆرەکانییەوە کەم دەبێتەوە.
2. ئەگەری بەرزبوونەوەی چەوری خوێن و چەوری سەر جگەر و لەکارکەوتنی جگەر کەمتر دەبێتەوە.
3. مەترسی کێش زیادبوون و قەڵەوی و بەرزەفشاری خوێن و لێدانی دڵت کەم دەبێتەوە.
4. هەڵچوونەکانت کەمتر دەبێتەوە و سەرنج و بیرەوەریت باشتر دەبێت.
5. مەترسی تووشبوونت بە لەبیرچونەوە و نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەم دەبێتەوە.
6. تەندرووستی دەم و ددان و بۆنی ناو دەم و هەناسەت خۆشتر دەبێت.
7. خەوت باشتر ئەبێت و مەترسی تووشبوونت بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمتر دەبێتەوە.
8. پێستت جوانتر و گەشاوەتر ئەبێ و زیپکە و پەڵەکانت کەمتر دەبێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 619 times
Write your comment about this item!