=KTML_Bold=پارتی دیموکرات وەرەقەیەکی سێ خاڵی خستووەتە بەردەم یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەوەی لەسەری ڕێکبکەون و لەو ڕێگەیەشەوە کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن.=KTML_End=
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی نێوان مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزب، پارتی وەرەقەیەکی بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن خستووەتە بەردەم یەکێتی.
وەرەقەکە لە سێ خاڵ پێکدێت و خاڵی یەکەمی تایبەتە بەزیادکردنی دەسەڵاتەکانی #قوباد تاڵەبانی# وەک جێگری سەرۆکی حکومەت لە سنووری #سلێمانی#، پارتی ڕازییە لە سنووری یەکێتی قوباد تاڵەبانی مومارەسەی تەواوی دەسەڵاتەکانی بکات، تەنانەت وەک سەرۆکی حکومەت، بە مەرجێک، حیزب دەستوەردان لە کاروبارەکانی نەکات.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن خاڵی دووەمی وەرەقەکە تایبەت بووە بە بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەوەشدا پارتی پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لە هەردوو حیزب کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆبوونەوە و گفتوگۆش لەگەڵ نێردەی تایبەتی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ئێراق بکەن و دۆخی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە ماوەی ئەمساڵ 2023 بۆ ڕوونبکەنەوە و دواتر هەمووان لەسەر میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی لە وادەیەکی دیاریکراو، کە ڕەنگە ئەمساڵ نەبێت ڕێکبکەون.
خاڵی سێیەمی وەرەقەکە، تایبەت بووە، بە بابەتی ڕێککەوتن و گفتوگۆکانی یەکێتی و گۆڕان لە سنووری سلێمانی، کە هەردوو حیزب ڕێککەوتنیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارە خۆجێییەکانی ناوچەکە و پارتی لەوەشدا پێشنیازی کردووە، گفتوگۆی هەردوولا بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕ بە پۆستەکان بکەن، بە مەرجی ئەوەی لەو پرسەدا پارتی پەراوێز نەخرێت و بەشێک بێت لە گفتوگۆکان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 374 times
Write your comment about this item!