ئەگەر یەک بوو بە دزی، ئەگەر دوو بوو بە حیزی، ئەگەر سێ بوو بە تۆبزی
کورد لە کۆنەوە ئەوانەی شوانکارە و مەڕداربوون و ئەزموون و تاقیکردنەوەیان لەگەڵ گورگ و گەلەگورگ هەبووە و شارەزاییان پەیداکردووە لەسەر ئەوەی کە چۆن گورگەکان لە ڕانەمەڕی دەدەن بە و شێوەیەی خوارەوە بە ژمارە پۆڵێنیان بۆ کردووە:
ئەگەر یەک گورگ بوو بە دزی یەک سەر مەڕی دەبات، ئەگەر دوو بوون یەکیان شوانەکە ڕاوی دەنێت و ئەوەی دووەم لەڕانەکەی دەدات و بەحیزانە و فێڵەوە یەک سەر مەڕی دەبەن، خۆ ئەگەر ژمارەشیان ببێتە سێ دانە ئەوا بە تۆبزی مەڕێک دەگرن و دەیبەن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: ئەگەر یەک بوو بە دزی، ئەگەر دوو بوو بە حیزی، ئەگەر سێ بوو بە تۆبزی.[1]
تۆپزی:
تۆپزی/topizî: زۆرداری؛ کەڵەگایی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,107 times
Write your comment about this item!