سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #22-05-2023# پەڕڵەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە..
=KTML_Bold=ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەڕڵەمانەوە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕای گشتی=KTML_End=
بە بنەمای دانیشتنی ژمارە (4) ی ڕۆژی دووشەممە 22-05-2023 کە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لەژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم لە ماددە (18) لە پەیڕەوت ناوخۆ پێیدراوە و تێیدا هاتووە (کردنەوەی خول و دانیشتنەکانی پەڕڵەمان و سەرۆکایەتیکردنیان، کۆتاییپێهێنان و دواخستنیان، دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانیان) دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە دواخراوە و کۆتایی پێهات، لێرەوە ڕایدەگەینین:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= بەپێی بڕگەی (11) ی ماددەی (18) دەسەڵاتی واژووکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەڕڵەمان تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەڕڵەمان دایە و بەڕێزیان ئەو دەسەڵاتەی بە کەسی تر نەداوە مومارەسەی بکات، بۆیە هەر نووسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە. [1]
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 406 times
Write your comment about this item!