دەستی گرت بەکەمەی قنگییەوە.
کەمە: لە کوردەواردا بە بەشی کەوانەیی گۆچان دەوترێت: کەمە یان کامە، مقامبێژی گەورەی کورد عەلی مەردان لە یەکێک لە مقامەکانیدا دەڵێت: (پشتم چەوت بوو چەماوە هەر وەکوو کامەی گۆچان) کەمەی قنگ: مەبەست لە بەشی کەوانەیی قنگی مرۆڤە، پەندەکە واتە: بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە، بە کەسێک ئەوترێت کە لەڕووی سووکییەوە بۆ شتێک چووبێت و بە دەستی بەتاڵ گەڕابێتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 601 times