دەک ناڵبەندت کوێر بێ.
ناڵبەند: بەو کەسە دەوترێت کە وڵاخ ناڵ دەکات. کاتێک وڵاخ بە دەستی ناڵبەند ناڵ ئەکرێ، سمەکەی بەجوانی بۆ دەتاشرێ و ناڵەکەی لێدەدرێ، ئەگەر سمەکەی لەملاو ئەولای ناڵەکەوە دەرچێ، یان ناڕێک بێ، وڵاخەکە لەکاتی ڕۆیشتندا، دەلەنگێ، ئەوجا ئەوترێ چاوی ناڵبەندەکەی کوێر بێ. ئەم پەندە ئێستا بۆ ئەوە بەکاردێ کە کەسێک شتێکی ناشرینی لێڕووبدات، دەوترێ چاوی پەروەردەکارەکەت، کوێر بێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 304 times