منداڵان حەز بەوە دەکەن کە خۆیان ستایلی جلوبەرگی خۆیان دیاریبکەن و جلەکانیان هەڵبژێرن، پسپۆڕێکیش پێی وایە ئەمە سوودی گرنگی هەیە و یارمەتیی منداڵەکان دەدات متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
دکتۆر ئەمەل بورشیک، ڕاوێژکاری پەروەردە و خێزان پێیوایە دەبێت دایکان و باوکان سرووشتی گەورەبوونی منداڵەکانیان پەسەند بکەن، هەروەها هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ ئەوەی خۆیان جلوبەرگی خۆیان هەڵبژێرن و ئەوەی دەیانەوێت بیپۆشن لە کاتی چوونە دەرەوە و بازاڕکردندا.
لەوبارەیەوە دکتۆر بورشیک دەڵێت: کاتێک منداڵێک بەئازادی ئەوەی دەیەوێت دەیپۆشێت و هەڵبژاردنی خۆیەتی، ئەوا بە شێوەیەکی ئەرێنیانە بیردەکاتەوە، شانازی بە خۆی و هەڵبژاردنەکەیەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ شەرمێک لە خۆی ناکات و ئەمەش هانی دەدات زیاتر کۆمەڵایەتی بێت و تێکەڵی کۆمەڵگە بێت.
ئەو پزیشکە داوا لە دایکان و باوکان دەکات کە لە پیسبوونی جلوبەرگی منداڵەکانیان نەترسن، چونکە ئەوە تەنیا جلوبەرگە و پاش ماوەیەکی دیکە بۆی بچوک دەبێتەوە، بەڵام ڕێگەدان بەوەی خۆی ئەو کارە بکات، هەستی متمانەبەخۆبوون لە ناخیدا دەچێنیت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 332 times
Write your comment about this item!