یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانە، بۆ ئەو مەبەستەش باجی لەسەر هەناردەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوەی وڵات لا برد، مۆڵەتی دامەزراندنی بە چەندین کارگەی ناوخۆیی دا کە دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و بۆ پشتگیریی جووتیاران و ساغکردنەوە و بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەى خەیار لەدەرەوە قەدەغە کرا. ئێستا تەنیا لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ#، ڕۆژانە نزیکەی 6 تۆن خەیار بەرهەم دەهێنرێت، جگە لە پێداویستیی ناوخۆ، هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق دەکرێت و کار بۆ ئەوە دەکرێت لە ئاییندەشدا هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.
یوسف بەگ عەبدوڵڵا، جووتیارێکی گوندی سپیمالە، کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئاکرێی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، بیست ساڵە جووتیارە و دەڵێت: ڕۆژانە نزیکەی 6 تۆن خەیار بەرهەممان هەیە و بەرهەمەکانمان بۆ هەموو کوردستان و ئێراقی دەنێرین و دەتوانین هەناردەی دەرەوەشی بکەین.
دەشڵێت: نزیکەى هەزار خانووی پلاستیکی لە سپیمال هەیە، ئێمە لە مانگی دووەوە خەیار دەچێنین و لە مانگی چوار دەیڕنینەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێگەوبانی باش درووست کراون، ئەمەش هاتوچۆی بۆ ئاسان کردووین؛ هاوردەى خەیار قەدەغە کراوە و ئەوەش بۆ فرۆشی خەیاری خۆماڵی زۆر باشە.
تەنیا لە گوندی سپیمال، زیاتر لە 200 ماڵ خەریکی خەیار چاندنن و ئەمەش جگە لە ڕەخساندنی هەلی کار، بووەتە هۆى ئەوەى هەزاران کەس لەم کارە و لە گواستنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکە سوودمەند بن.
جگە لە هەناردەکردنی هەنار و برنج و سماق و تەحین، لە ئێستادا هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ترێ و سێو و هەنگوین، وەک سێ بەرهەمی دیکەى خۆماڵی، بۆ بازاڕی وڵاتان دەستنیشان کراون. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 397 times
Write your comment about this item!