دز ئەوەندە ستەمە، کەلەبەر ڕەشکا.
لە مێژووی کوندا ماڵی وڵاتی کوردەوار دیوارەکان لە قوڕ و بەرد درووستدەکرا، کاتێک دزێک دەچووە سەر ماڵێک، لە دەرگاوە نەدەچوو، بەڵکوو لە پشتەوە بە پاچ دیوارەکەی کون دەکرد و دەچووە ژوور، ئەوەندە گران بوو تا بەشێکی لە دیوارەکە دادەهێنا، دواتر کاری ئاسان بوو. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دوای ئەوی دز لە دزی ترسی ئەشکێ، ئیتر کارەکەی لا ئاسان دەبێت. واتە: هەموو تاوانێک تا جارێک ئەیکەی، ئەستەمە تا ترست ئەشکێ، دواتر خۆش و ئاسان دەبێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 861 times