#ئاری هەرسین# ڕایگەیاند، بە بڕیارێکی شەخسی دەستی لە ئەندامێتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی کێشاوەتەوە، دەشڵێت، وازهێنان لە پارتی وازهێنان نییە. لە کوردایەتی و سیاسەت.
ئاری هەرسین، کادیری پێشکەوتوی پارتی و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی ئەو حزبە لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، لە نووسینێکدا ڕایگەیاند، لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 639 times
Write your comment about this item!