ڕێژەی ئەو کەسانەی وەرەمی مێشکیان هەیە لەم ساڵانەی کۆتایی زۆر زیادی کردووە بە شێوەیەک کە لە 10 باوترین وەرەمەکانن، بە گشتی 100 هەزار کەس، 10 کەس تووشی دەبێت.
ئەو کەسەی تووشی دەبێت، چەند نیشانەیەکی وەکوو سەرئێشە، سەرگێژخواردن، لەبیرچونەوە و کەمی سەرنجنەدانی تێدا دەردەکەوێت، پێنج هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ تووشبوونی:
1. هۆکار ژینگەیی، وەکوو ئەوەی بەرکەوتنی بەردەوام هەبێت لەگەڵ ماددەی کیمیایی یان ماددەی مێروکوژ.
2. لەناو خێزانەکەت کەسی تووشبوو هەبێت.
3. جگەرەکێشان، مەترسییە بۆ تووشبوون بە جۆرەکانی دیکەی وەرەم، نەک تەنیا مێشک.
4. تەمەن، کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ئەگەری تووشبوون زیاترە.
5. تیشک؛ کە ئەگەر کەسێک بەهۆی پیشەکەیەوە یان بەهۆی چارەسەری پزیشکی پێشوەختەوە تیشکی بەر بکەوێت، ئەوا مەترسی تووشبوونی بە وەرەمی مێشکی هەیە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 427 times
Write your comment about this item!