سەگ بە پێستەوە قووت دەدات
سەگ ئاژەڵێکە لە کوردستاندا جگە لەوەی گۆشتەکەی ناخورێت تەنیا بۆ پاسەوانی بەخێودەکرێت، ئەوا بەچاوێکی قێزنەونیشەوە سەیری دەکرێت چونکە کورد پێی گڵاوە، ئەگەر کەسێک حەڵال و حەرام لێک نەکاتەوە و ئەوەی بەردەستی بکەوێت حەڵال بێت و ئەوەی چنگی نەکەوێت حەرام بێت، بە توانج و پلارەوە لە کوردەواریدا بەو کەسانە دەوترێت: سەگ بە پێستەوە قووت دەدات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 439 times