=KTML_Bold=پرسی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و داواکاریەکانی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت=KTML_End=
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە #27-05-2023# قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نشتیمانی ئێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی و هەواڵگری بە سەردانێک گەیشتە #سلێمانی# و بڕیارە لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانی# و بەرپرسانی ئەمنی یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پرسی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم بکات .
نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی ئێراق بڵاویکردەوە لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی ئێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێک دەڕوات بۆ سلێمانی .
لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەوە ڕایگەیاند، قاسم ئەعرەجی لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی ڕێکارە ئەمنییەکانی نێوان ئێراق و ئێران دەکات.
لەدواین ڕێکەوتنی نێوانیان حکومەتی ئێران جەخت لەسەر ئێراق دەکاتەوە بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم دابخات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 429 times
Write your comment about this item!