ئەمە وێنەی حەمە ئاغای غەفووری یان #حەمە ئاغای کۆیە#یە لە ساڵی 1918، کە تا ئێستاش لە گۆرانی و بەیت وبالۆرە ناوی دێت،
ئەو کەسەیە کە حاجی قادری کۆیی شیعری بەسەردا وتوە، ئەو کەسەیەی کە خاوەنی کەپکی حەمە ئاغایە،
حەمە ئاغا گەورەترین کەسایەتی شاری کۆیە بوو لەسەردەمی عوسمانیەکان و جەنگی جیهانی یەکەم و هاتنی ئینگلیز بۆ کوردستان لە ساڵی 1918،
یەکێکە لە هەرە کەسایەتییەکانی کوردستان ناوێکی دیار و بەرچاوی هەبوە کاتێک ئینگلیزەکان بە سەرکردایەتی کاپتن های لە ساڵی 1918 دێنە شاری کۆیە، حەمە ئاغا دەکەنە یەکەم دەسەڵاتداری کۆیە و جەمیل ئاغای حەوێزی دەکەنە جێگری،
حەمە ئاغا بەوە ناسراوبوو کە بەردەوام دێوەخانەکەی پڕبووە لە میوان هەرکەسێکی غەریبە بچوایەتە کۆیە دەبوایە سەرێکی لە دیوەخانەکەی حەمە ئاغا بدایە، هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کاتی گرانیە گەورەکەی سەفەربەلکدا، بۆیە لەناو کورەواریدا دەڵێن: (خۆ من حەمە ئاغای کۆیە نیم ساحیب میوانان بم)
=KTML_Bold=حاجی قادر لە شیعرێکدا دەڵێت..=KTML_End=
کەنەفعێکت نەبوو بۆ موڵک و میللەت
بەمن چی نەقشبەندی یا نەمانی
کە سێ پیاوە کە دانێ وەک حەمە ئاغا
لە بۆ ئەبنای جینسی نان و خوانی
حەمە ئاغا لە ساڵی 1920 لە تەمەنی (80) ساڵیدا کۆچی دوای دەکات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 305 times
Write your comment about this item!