#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو #مستەفا فەرمان# کرد.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مستەفا فەرمان
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (مستەفا فەرمان) مامی خاتوو بڵێسە جەبار فەرمانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=