ئەگەر خۆڵت بەسەرخۆتداکرد، لە سەرگوفەکی گەوران بەسەرخۆتدابکە.
سەرگوفەک: سەرانگوێلک مەبەست لەو جێگەیەیە کە خۆڵ و پیسی لێدەڕێژرێت، مریشک کە لە خۆڵدا چیینەدەکات، سرووشتی وایە کە خۆڵ بەسەرخۆیدادەکات، بەڵام مرۆڤ لەکاتی دڵسووتان و جەرگبڕاندا خۆڵ بەسەرخۆیدادەکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە گەر بڕیاربێت مرۆڤ خۆڵبەسەرخۆیدا بکات، بچێتە بەرماڵی ساماندارێک و لەوێ وابکات. چونکە هەندێک لە دەوڵەمەندەکان لەکاتی لێقەوماندا دەستگیرۆیی هەژاران دەکەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 557 times