ئەگەر هەنگوین بیت، مێش دەتخوات.
مێش: مێشهەنگوینە یان هەنگ. مەبەست لەو زیندەوەرۆچکە بچووکەیە کە لە وەرزی بەهار تا پاییز هەنگوین درووستدەکات، لە وەرزی زستاندا دەیخوات، یان کاتێک کەسێک کورەی هەنگ دەبڕت، هەنگەکان دەئاڵۆزێن و پێوەی دەدەن، کاتێک دڵنیابوون هەنگوینەکەیان لەدەست دەدەن، هەنگەکان واز لە شەر دێنن و دەستدەکەن بە هەنگوین خواردن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کەسێک لە ژیانیدا زۆر دڵساف و دەستکراوەبێت، خەڵکی زۆر لێکۆدەبنەوە و دەرفەتی خراپی لێدەبەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 636 times
Write your comment about this item!