دوازدە ئیمام دوازدە بران، هەر دوازدەیان یەک لەیەک کوێخان.
دوازدە ئیمام لای شیعەکان ئەم کەسانەن: یەکەم: ئیمامی عەلی، دووەم: حەسەنی کوڕی ئیمامی عەلی، سێیەم: حسێنی کوڕی ئیمامی عەلی، چوارەم: عەلی کوڕی حسێن، پێنجەم: محەمەدی کوڕی عەلی کوڕی حسێن کە پێی دەڵێن: باقر، شەشەم: جەعفەری کوڕی محەمەدی کوڕی عەلی کە پێی دەڵێن: سادق، حەوتەم: مووسای کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کە پیی دەڵێن: کازم. هەشتەم: عەلی کوڕی موسای کازم کە پیی دەڵێن: عەلی ڕەزا، نۆیەم: محەمەدی کوڕی عەلی کوڕی موسای کازم کە پێی دەڵێن: جەواد، دەیەم: عەلی کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی موسا کە پێی دەڵێن: هادی، یازدەیەم: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی محەمەد کە پێی دەڵێت: عەسکەری، دوازدەیەم: ئەحمەدی کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کە پێی دەڵێن: مەهدی. مەبەست لە دوازدە ئیمامی مەزهەبی شیعەیە. کە هەریەکەیان بۆخۆی بڕیاربەدەستە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 264 times