Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,737
Images 105,214
Books 19,552
Related files 97,889
Video 1,414
Library
The Future of Kirkuk: A Roa...
Library
Dialectics of struggle: cha...
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
Library
Social Ecology
بزووتنەوەی می توو پێشینە، پێناسە و چەلێنجەکان
We are sorry for the banning of Kurdipedia in the north and east of the country by the Turkish and Persian invaders
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزووتنەوەی می توو پێشینە، پێناسە و چەلێنجەکان

بزووتنەوەی می توو پێشینە، پێناسە و چەلێنجەکان
ناونیشانی بابەت: بزووتنەوەی می توو پێشینە، پێناسە و چەلێنجەکان
ئامادەکردن: #چنوور فەتحی#

بزووتنەوەی می توو یان (منیش) بزووتنەوە یان هەشتەگێکی ئینتێرنێتیی بوو کە لە ئۆکتۆبەری 2017وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرەی سەند و بە سەدان و هەزاران جار شەیر کرا. ئەم هەشتەگە بۆ باسکردن و نیشاندانی برەوی بەرین و بەربڵاوی لاقە و دەستدرێژیی سێکسی، بەتایبەت لە شوێنی کار و هەروەها ئیدانەکردنی بەکار دەهێنرێت. ئەم هەشتەگە بە دانەپاڵ و تۆمەتبارکردنی (هاوری واینستین‌) ی دەرهێنەری ئەمریکی، بە لاقە و دەستدرێژیی سێکسی دەستی پێ کرد. ئەم هەشتاگە لەلایەن (تارانا بۆرک) چالاکی کۆمەڵایەتییەوە، پەرەی پێدرا و دوای ئەوەی کە ئێلیسا میلانۆ داوای لە هەموو ژنان کرد لە ڕێگەی ئەم هەشتەگەوە ئەزموونەکانی خۆیان شەیر بکەن، (وایراڵ) یان هەمەگیر بوو. میلانۆ قوربانییانی لاقە و دەستڕێژیی سێکسیی هاندەدا تاوەکوو سەبارەت بە ئەزموونەکانی خۆیان لە مەڕ لاقە و دەستدرێژیی سێکسییەوە لە تویتەر بنووسن، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەوە خەڵک ئاگاداری بەربڵاوی و سیستەماتیک بوونی دەستدرێژیی سێکسیی ببن. ئەم هەشتەگە نزیکی 500هەزار جار لەلایەن کەسانی جیاجیاوە، کە لە گەلێک کەسی بەناوبانگ پێکهاتبوون، بەکار هێنرا. بزووتنەوەی (می توو) و ڕەوایەتی کۆیی لە مەڕ کەسێکی تۆمەتبار، بۆ سەلماندنی تاوانەکان یارمەتیی سیستەمی دادوەریی داوە. هاوکات بە بڕوای هەندێکی دی، هەندێ بانگەوازی ناڕاست بۆ مافکردنەوە و تۆڵەی تاکەکەسی، بزووتنەوەی داخوازانەی ژنانی تووشی کێشە کردووە.
تارانا برووک، چالاکی مەدەنی و مافی هاووڵاتیبوون، ساڵی 2005 دەستەوشەی (Me too) ی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Myspace بەکار هێنابوو. ئەم ئاکسیۆنە وەک بەشێک لە کەمپینێکی جەماوەری بۆ برەودان بە (تواناسازیی ژنان لە ڕێگەی هاودڵییەوە) لەنێو ژنانی ڕەش‌پێست کە ئەزموونی لاقە و دەستدرێژیی سێکسییان هەبوو بەتایبەت لە ناوچە پەڕاوێزی و هەژارەکاندا بوو.
برووک دەڵێ لە ئالاباما، لە ڕێکخراوێکی گەنجاندا کاری دەکرد. ڕۆژێک کچێکی 13 ساڵان ویستی بە تەنیا قسەی لەگەڵ بکات و ئەزموونی توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسیی خۆی بۆ بگێڕێتەوە. برووک دەڵێ “من زۆر سەرقاڵ بووم و ڕەتم کردەوە و سپاردم بە کەسێکی دیکە” ئەم کچە ئیدی هەرگیز نەگەڕایەوە بۆ ڕێکخراوەکە و برووکیش ئاواتەخواز بوو بتوانێ پێی یڵێ (منیش) (منیش وەک) تۆ برووک بەڵگاندن دەکات کە بزووتنەوەی (می توو) بە بەرکەوتووانی ئازار و هەراسان‌کردنی سێکسیی دەڵی کە تەنیا نین و پشتیووانییان لێ دەکرێت و لەسەر تواناسازیی ژنان سەبارەت بە تەوەری ئازار و هەراسان‌کردن کار دەکات. لە دوای برووک، هەر وەک ئاماژەی پێکرا، (ئالیسا میلانۆ) ژنە ئەکتەرێک بوو کە هاوارەکەی برووکی بەرجەستە کردەوە و زیاتر لە هەمیشە خستییە سەر زارانەوە. کار وچالاکییەکانی میلانۆ بۆ وەڵامدانەوە بە زۆرێک لە ژنانی هۆلیڤوود بوو کە ئەزموونەکانی خۆیان لە بارەی ئازار و هەراسان‌کردنی سێکسییەوە دەگێڕایەوە. زۆربەی ئەم ئەزموونانە لەسەر ئازار و لاقەی سێکسیی “هاروی وینستین” دەرهێنەری بەناوبانگی هۆلیڤوود بوو. گەرچی ئەوانەی تۆمەتی ئازار و لاقەیان دەخستە پاڵ (وینستین) یارمەتیی دەستپێکردنی ئەم بزووتنەوەیان داوە، بەڵام ئەوەی کە (میلانۆ) دەستەوشەی “می توو”ی پێشنیار دابوو، وەک کاتالیزۆرێکی بەهێز لەو ڕەوتەدا کاری کردووە.
لە 15ی ئۆکتۆبەری 2017، ئەلیسیا میلانۆی ئەکتەر لە چوارچێوەی کەمپینێکی زانیارییبەخش سەبارەت بە ڕەهەندە بەربڵاوەکانی لاقە و دەستدرێژیی سێکسی خەڵکی بۆ بەکارهێنانی ئەم دەستەوشە هاندەدا. ئەو لە تویتەری خۆیدا نووسی: “ئەگەر هەموو ئەو کەسانەی دەستدرێژیی سێکسییان ئەزموون کردووە، لە تویتەری خۆیاندا بنووسن منیش، ئەتوانین بەربڵاویی ئەم مەسەلە بەجوانی نیشان بدەین.
کەواتە بزووتنەوەی می توو یان منیش کە لەسەر ئەزموونەکانی کەسانی ئەزموون کردووی توندوتیژیی سێکسی چڕ بۆتەوە، جەماوەرێکی زۆر دوای کەوتوون، چون ئازار و هەراسان‌کردنی سێکسی ڕۆژانە لە سەرتاسەری جیهاندا کاریگەریی لەسەر تاکەکان بەجێدێڵێت.
لایەنگرانی بزووتنەوەی (می توو) بە هاوبەش‌کردنی ئەزموونەکانی خۆیان، ڕێژە و ئاستی باڵای ئازار و هەراسان‌کردنی سێکسیی ڕوون دەکەنەوە. لێرەوە دەتوانین بڵێین بزووتنەوەی می توو هەوڵێکە بۆ کاریگەریدانان لە ڕەوتی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە بنەڕەتدا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێک دەخرێت، شوێنێک کە زۆربەی جاران بە شێوەی هەشتەگی “می توو” بەیان دەکرێت.
=KTML_Bold=پێناسەی ئازار و هەراسانکردنی سێکسی: مەبەست لە هەراسان کردن چییە؟=KTML_End=
بزووتنەوەی می توو بە پلەی یەکەم پێوەندیی بە دوو جۆر ڕەفتارەوە هەیە: هەراسان‌کردن و ئازاری سێکسی و دەستدرێژیی سێکسی. هەرچەندە لەوانەیە پێناسەی وردی ئەم زاراوانە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دی گۆڕانی بە سەردا بێت، بەڵام بە گشتی ئەم وشانە وەک ڕەفتارێکی سێکسیی نەگونجاو و نەخوازراو دێنە ناسین. لە ئەمریکا لە ڕوانگەی یاساییەوە، ئازار و هەراسانکردنی سێکسی لە شوێنی کار لە یاسای مافی هاووڵاتیبوونی 1964 دا ڕەچاو کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی نەتەوەیی دژ بە دەستدرێژی و ئازاری ئەمریکا، هەر لە هێرشی سێکسییەوە تاوەکوو بەرکەوتنێکی سێکسی لە هەر جۆرێکی، بە بێ ڕەزامەندیی قوربانی بە ناوی دەستدێژییەوە پێناسە دەکرێت.
فیمینیستەکان لەم بارەوە باس لەوە دەکەن کە جەستەی ژن و کەرامەتی، لە هیچ بارودۆخێک و لەژێر هیچ ناو و پاساوێکدا نابێ ببێتە کەرستەیەک بۆ لاقە و دەستدێژی کردن. لێرەوە هەر چەشنە پێوەندییەکی سێکسیی زۆرەملی، هەر چەشنە بەریەککەوتنێکی جەستەیی کە پێچەوانەی مەیلی کەسی بەرانبەر بێت، هەر جۆرە ناو و ناتۆرەلێنانێک و سووکایەتیپێکردن یان سەرکۆنەکردنی سێکسیی بە ئازار و توندوتیژیی سێکسیی لە قەڵەم دەدرێت و دەبێ وەک تاوان لە بەرچاو بگیریەت و بە سەختتر کردنی سزاکانی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی بگیریەت. تەنانەت لە هەندێ وڵاتی وەک سوید ئاماژە بەوەش دراوە کە پێوەندیی سێکسیی کە نێوان دوو هاوسەریشدا گەر بە خواستی لایەنێکیان (بەزۆریی ژن) نەبیت، بە دەستدرێژیی دەژمێردرێت و قابیلی سزادان و زیندانیکردنی تاوانبارە.
=KTML_Bold=چەلێنجەکانی سەر ڕێگای بزووتنەوەی می توو:=KTML_End=
دیارە ئەم بزووتنەوەش هاوشێویە هەموو جووڵە و ئەکتێکی تازە، لەنێو کۆمەڵگەدا بەرەو ڕووی چەندین جۆرە کێشە و چەلێنجی جۆراوجۆر دەبێتەوە. لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی هەراسانکردن و دەستدرێژیی سێکسی نە لە شوێنی کار و خوێندن و نە لە ناو خێزان و کۆمەڵگە و نەک تەنانەت دژ بە منداڵانیش وەک تاوان سەیر ناکرێت و بە دەگمەن یاسایەکی پشتیووانی تایبەت لەسەر ئەم تەوەرە بەدی دەکرێت. زیاتر بەم شێوەیە کە گەر دەستدرێژییەک ڕوویدابێت، ئەویش مادام پیاوەکە هاوسەری ژنەکە نەبێت، دەکرێ سکاڵا تۆمار بکرێت و چاوەڕوانیی سزادانێک بکرێت، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم بابەتە لای یاسادانەو و بەڕێوەبەرانی شیاوی بەدواداچوون، لێکدانەوە یاسادان نییە.
بەڵام لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهاندا ئایدۆلۆژیا و یاسا دژەژنەکان و دەسەڵات و هێژموونیی بەهێزی نۆڕمەکان و بوونیادی پیاوسالارانە دەبێتە هۆی بێدەنگیی ژنان بەرانبەر بە ئازار و هەراسانکردنە سێکسییەکان و لێرەشەوە حکوومەت و دەسەڵاتە سیاسییەکان هەست بە پێویستیی بوونی یاسایەکی دیاریکراو سەبارەت بەم بابەتە و دواتریش گرتنە بەری ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە تاوانباران، ناکەن. بەم حاڵەشەوە لەگەڵ پەرەگرتنی بەجیهانیبوون و کەم بوونەوەی قڵەشی کولتوریی خۆجێیی و جیهانی و گەشەی وشیاریی ڕەەگەزی و ئەزموونی ژنان خۆیان، بێدەنگ نەبوون و دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرانبەر بەم بابەتەی لەنێو ژناندا ساناتر کردۆتەوە و لەم ناوەشدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم دەرفەتەیان ڕەخساندووە کە سەرەڕای هەموو مەترسی و هەڕەشەکان، ژنانێک ئەو غیرەتە بدەنە بەر خۆیان کە بە لەقاودانی دەستدرێژی و هەراسانکردنە سێکسییەکان، پەیامێک بە ژنانی دیکەی قوربانیی ئەم جۆرە ڕەفتارانە بدەن کە ئێوە تەنیا نین و گەر شتێکش بدرکێنن، ڕێگەتان بۆ دیترانی بێدەنگ و خنکاوی دیکە خۆش کردووە.
=KTML_Bold=داهاتووی بزووتنەوەی می توو:=KTML_End=
توێژەران سەبارەت بە بزووتنەوەی (می توو) و پەیوەست‌بوونی ژنانی سەرتاسەری جیهان بەم بزووتنەوەوە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم بزووتنەوە هێشتا لە سەرەتای ڕێگەی خۆیدایە و گەلێک چەلێنج و ڕێگریی دەکەوێتە سەر ڕێگای. چونکە بێگومان لاقەبەر و کەسانی دەستدرێژیکەر نایانهەوێ پەڕاوێزی ئاسوودە و هێمنی خۆیان لە دەست بدەن و بوێریی ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەراسانکردن و دەستدرێژییە جۆراوجۆرەکان ئازاریان دەدات و دەیانترسێنێ.
ژنان دەبێ لەگەڵ ئازاردیتووەکان یەکگرتوو بن، پشتیووانیی خۆیان بۆ ئەو کەسانەی پەیوەست بوونی خۆیان بە بزووتنەوەکەوە ڕاگەیاندووە، دووبارە بکەنەوە و ڕێگە نەدەن هەست بەتەنیایی بکەن.
دەبێ یاسای تایبەت بۆ پشتیووانیی لە ژنان پەسەند بکرێت تاکوو بکرێت لەم بوارەدا یارمەتیی ژنانی قوربانیی بدرێت و پێش بە دووبارە بوونەوەی ئەم خەسارە بگیریەت و کەسانی دەستدرێژیکەر و لاقەبەر لە خاڵێکدا بوەستێندرێت و پێش بە پێشڕەوییان بگیریەت.
دەبێ چالاکانی بواری ژنان پێناسەری ڕاست و وردی هەموو جۆرەکانی ئازار و هەراسانکردنە سێکسییەکان بە دیاریکراویی ئاڕاستە بکەن تاوەکوو ژنان چیدی هەموو ڕەفتارێکی ئازارگەران بە ئاسایی نەبینن و لێرەشوە ئەم بزووتنەوە هەستیاریی ژنان بەرانبەر بە توندوتیژیی سێکسییەکان بەیان بکات و یارمەتیی شیاو و بەسوود پێشکەشی ئازاردیتووەکان بکات.
لەو ڕووەوە کە “می توو” تابۆشکێنییەکی گەورەیە، دەبێ ببێتە بزووتنەوەیەکی کارامەش. بە جۆرێک کە یەکدەنگییەلی گەورە لەنێو ژنانی سەرتاسەری جیهاندا بخولقێنێ و ئەوەش کە بۆ یەکەم جار بۆ وەرگرتنوەی مافەکانیان یارمەتیی ژنان دەدات و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ژنانی ئازاردیتوو بەهۆی سەتدرێژیی سێکسییەوە و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی و تەنانەت پێش بە سەرهەڵدانی خەسارەکانی دیکەی وەک خۆکوژی، قەتڵی نامووسی و خەمۆکیی ژنانی بەرکەوتوو دەگرێت. کەواتە ئەم بزووتنەوە داهاتوویەکی ڕوون بۆ کۆمەڵگەی ژنان دەستەبەر دەکات و پێویستە هەموو لایەک هەوڵی بەرفراوانتر کردنی بدەن، چونکە بێگومان لاقە و دەستدرێژیی سێکسیی ئازاراویترین تەندوتیژییە دژ بە ژنان کە دەبێ کۆمەڵگەی مرۆیی بە ژن و پیاوەوە، بەرەنگاری بێتەوە.
پەیوەستبوونی کەسانی بەناوبانگ بەم بزووتنەوەوە دەتوانێ لەسەر هێز و بوێریی ژنانی دیکە بۆ دەربڕینی هەر جۆرە ئازار و هەراسانکردنێک کاریگەریی ئەرێنیی دابنێت و ببێتە هۆی ترس و تۆقانت ئازارگەران و بە هەنوو شێوەیەک ئاستەنگی و سنووریان بۆ دیاریی بکات.
=KTML_Bold=بزووتنەوەی می توو لە ئێران=KTML_End=
ئەم بزووتنەوە لە ناوەڕاستەکانی ساڵی 2020ەوە لە ئێرانیش چالاکیی بە خۆوە بینیوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت تویتەر هەندێ ئاشکراکردنی لەم بابەتە بڵاو کرایەوە. ئەم ڕووداوانە لە فەزای میدیایی و کۆمەڵایەتیی ئەم وڵاتەدا جەنجاڵی زۆری نایەوە. (کەیوان ئیمام وێردی) مامۆستای شوێنەوارناسی زانکۆی تاران، بە دەستدرێژیی سریاڵی تۆمەتبار بوو و دواتر دەستگیر کرا و بە تاوانی (فساد فی الارچ) حوکم درا. (سارا ئۆممەت‌عەلی) ڕۆژنامەنووسی پێشوو، دوای تێپەڕینی 14 ساڵ، (ئایدین ئاغداشلوو) شێوەکاری بەناوبەنگی ئێرانی، بە لاقە و هەراسان‌کردنی سێکسیی تۆمەتبار کرد. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ئابانی 1399 لە ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلدا ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵ (ئایدین ئاغداشلوو) باس کرد کە لە ماوەی 30 ساڵدا 13 ژن خۆیان وەک قوربانیی لاقە و دەستدرێژیی ئەو ناساندبوو و 19 کەس نازناوی (هارۆی واینستین) یان لێنابوو. (کامیل ئەحمەدی) کۆمەڵناس بە گەیاندنی ئازار و هەراسانکردن و لاقەی سێکسیی بەرانبەر بە هاوکار و سووژەکانی لە حین توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمەتبار کرد. (بوشرا دەستوورنژاد) ئەکتەر (لۆنا شاد) بێژەر و (پانیدا) گۆرانیبێژ (موحسین نامجوو) گۆرانیبێژیان لە فروردین 1400 لە کڵاب هاوس بە ئازار و لاقەی سێکسیی تۆمەتبار کرد. ئاغداشلوو ئەحمەدی و نامجوو ئەم تۆمەتانەیان ڕەت کردەوە. ئەم هەشتەگە بەم چەند کەسەوە ئاستەنگ نەبوو و گەلێک تۆمەتباری دیکە لە چین و توێژە جیاجیاکان لەوانە مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای زانکۆ، هونەرمەندەکان، وەرزشوانەکان، ڕۆژنامەڤان و هەواڵنێران، ئەکتەر و نووسەر و نوێنەرانی پاڕلەمان و بەرپرسە دەوڵەتییە پلە باڵاکانی گرتەوە.
ئەم هەشتەگە گەلێک دواهاتی بۆ تۆمەتبارەکان بەدواوە بوو، بۆ نموونە ئەو نیگارەی ئاغداشلوو کە بڕیار بوو لەسەر چاپی نوێی پەڕتووکی (شازدە احتجاب) بدرێت، بەکار نەهێنرا، پیشانگای بەرهەمەکانی لە تاران و تۆرێنتۆ نەکرانەوە، پاشگەزبوونەوەی دوو فێستیڤاڵی فیلم کە بڕیار بوو دۆکۆمنتارییەک کە لەبارەی ئەو کەسەوە درووست کرابوو، وەربگرن. وەستاندنی ئامادە بوونی نامجوو لە کەناڵ و ڕاگەیاندنە گشتییەکاندا تا کاتی چارەسەرکردنی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، و هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی (کامیل ئەحمەدی) لە ئەنجوومەنی کۆمەڵناسیی ئیران. لە لایەکی دیکەشەوە، کاردانەوەکان بەرانبەر بەم لە قاودانانە بەزۆریی هاودڵانە بوو و لە ڕێگەی هەندێ وەسفی وەک (تابۆشکێنیی مێژوویی) یاخود (خاڵێکی وەرچەرخان لە بواری کەڵک‌ئاوەژۆیی سێکسی) لە ئێران، ستایش کرا. چەندین پارێزەر ڕایانگەیاند کە بێ بەرانبەر کاروباری دۆسیەی قوربانییەکان جێبەجێ دەکەن و پاش چەند مانگیش پڕۆژەیاسای (پاراستنی کەرامەت و پشتیووانیی لە ژنان بەرانبەربە توندوتیژی) کە پێش دە ساڵ ئامادە کرابوو، لە کۆتاییدا لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ پەسەندکردن نێردرا بۆ پاڕلەمان. سیستەمی دادپەروەریی ئێران بە گەورەترین بەربەستی ئەم ئالنگارییە ناو دەبرێ، چونکە ژێرخانی پێویست بۆ حوکمدان لەسەر کەڵک ‌ئاوەژۆیی سێکسیی تێیدا لەبەر چاو نەگیراوە. بە پێی یاساکانی ئێران تاوانە سێکسییەکان لە زیناوە سەرچاوەیان گرتووە و تاوانێک بە ناوی لاقە یان دەستدرێژیی بە فەرمی دانەنراوە و ئەوەی هەیە (زینای بە عونف) ە سنووری نێوان زینا و زینا بە عونف زۆر باریکە و گەر فاکتەری زۆر یان عونف (زۆرداری) نەسەلمێندرێ، قوربانیی خۆی دەگۆڕێ بۆ تاوانبار. جگە لە یاساکان، کۆمەڵگەش بەهۆی سەرکۆنە کردنی قوربانیی، بە ئاسایی وەرگرتن و شاردنەوەی ئازار و هەراسانکردنە سێکسییەکان، بەرەنگاری پێوەندییەکانی دەسەڵات نەبوونەوە، و بە گشتی ڕەخساندنی فەزای ئەمن بۆ ئازارگەرەان، سەرزەنشت کرد. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 150 times
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-06-2023
Linked items: 1
Group: Articles
Content category: Women
Country - Province: South Kurdistan
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Rozhgar Kerkuki ) on 03-06-2023
This article has been reviewed and released by ( Shadi Akoyi ) on 03-06-2023
This item recently updated by ( Rozhgar Kerkuki ) on: 03-06-2023
URL
This item has been viewed 150 times
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Library
Social Ecology
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Biography
KHAIRY ADAM
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Biography
Ayub Nuri
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Havin Al-Sindy
Biography
Jasmin Moghbeli
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Biography
Nurcan Baysal
Biography
Antonio Negri
Biography
HIWA SALAM KHLID
Biography
Abdullah Zeydan
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Biography
Shilan Fuad Hussain
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910

Actual
Library
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
01-09-2015
Hawreh Bakhawan
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
Library
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
26-05-2024
Hazhar Kamala
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
22-06-2024
Rapar Osman Uzery
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Awni Yousef
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Social Ecology
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,737
Images 105,214
Books 19,552
Related files 97,889
Video 1,414
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Library
Social Ecology
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Biography
KHAIRY ADAM
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Biography
Ayub Nuri
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Havin Al-Sindy
Biography
Jasmin Moghbeli
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Biography
Nurcan Baysal
Biography
Antonio Negri
Biography
HIWA SALAM KHLID
Biography
Abdullah Zeydan
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Biography
Shilan Fuad Hussain
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Folders
Biography - Gender - Male Biography - Gender - Female Biography - Nation - Kurd Biography - Nation - From Kurdistan Biography - Nation - Foreigner Articles - Country - Province - East Kurdistan Library - Country - Province - Outside Articles - Country - Province - Kurdistan Biography - People type - Academic Biography - People type - Artist

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.406 second(s)!