دنیا وەک تاسی حەمامە، هەر ڕۆژەی بە دەست یەکێکەوەیە.
تاسی حەمام: وەک تەشت وایە لە ماددەی مس یان فافۆنە درووستدەکرێت، ئەو کەسانەی لە حەمامدا خۆیان دەشۆن، بەکاری دێنن و ئاوی تیا سارد و گەرم دەکەن، لە کوردەواردا لە گوندەکان کانی ژنان و کانی پیاوا هەبووە بۆ خۆشتن، هەر کەسێک خۆشی شتبێت بەکاریان هێناوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە سامان و ماڵی دنیا هەر ڕۆژەی بەدەست یەکێکەوەیە، واتە: دنیا تاسەر بۆ کەس نییە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,102 times